یەکێکی دیکە لە بانکە سەرەکییەکانی نێو پڕۆژەی ” هەژماری من ” بڕیاریداوە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بەو مووچەخۆرانەی نێو هەژماری من بکات کە لە بانکەکە تۆمارکراوان و حەوت مووچە بە قەرز دەداتە فەرمانبەران.
بەرپرسانی بی بی ئەی ڕایانگەیاند: سەرەتا کورتە نامەیەک بۆ مووچەخۆرانی تۆمارکراو لەبانکەکەیان دەچێت، کە دەتوانن حەوت مووچە بەو قەرز لە بانکەکەیان وەربگرن، دوای هاتنی کورتە نامەکە بەشداربووان دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنی ئەو قەرزە پێشکەشی بانکەکە بکەن.
دەشڵێن: رێژەی سوود لەسەر ئەو قەرزەی دەدرێت سەتا 5ـە و قەرزەکە بۆ ماوەی سێ ساڵە، واتا لەماوەی سێ ساڵ دەبێ قەرزەکە بدەیەوە.
وەک بەرپرسانی بانکەکە دەڵێن: ئەو مووچەخۆرەی کە دەیەوێت قەرز بکات دەبێت مووچەکەی لە 700 هەزار دینار کەمتر نەبێت.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 13 هەزار مووچەخۆری تۆمارکراو لە هەژماری من لە بانکەکە تۆمارکراون و دەتوانێت تاوەکو 20 هەزار فەرمانبەر لەخۆ بگرێت.

































































