زاری كرمانجی :
گرووپی كەتائیبی “سەیید شوهەدا” بە سەرۆكایەتی ئەبو ئالائی وەلائی، بە فەرمی ڕەتیكردەوە چەكەكانی ڕادەستی حكومەتی عێراق بكات و ڕایگەیاند كە پاراستنی چەكەكانیان ئەركێكی نیشتمانییە بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات.
گرووپەكە لە پەیامێكی فەرمیدا ڕایگەیاندووە “بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری چەكەكانمان نابین، چونكە هێشتنەوەی ئەو چەكانە بە “ئەرك و ئەمانەتێك” دەزانین لە پێناو پاراستنی سەروەریی خاكی عێراقدا.”
كازم فەرتووسی، گوتەبێژی فەرمی كەتائیبی سەید شوهەدا لە چاوپێكەوتنێكی میدیایدا هێرشێكی توندی كردە سەر سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق و تۆمەتباری كرد بەوەی كە “ئەجێندای دەرەكی” لە ناوخۆی وڵاتدا جێبەجێ دەكات.
فەرتووسی جەختی لەوەش كردەوە كە تەنیا بە مەرجێكی قورس ئامادەن چەكەكانیان بخەنە ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتەوە، ئەگەر حكومەت جێگرەوەیەكی سەربازیی زۆر بەهێز بۆ پاراستنی وڵات دابین بكات.

































































