ئادار عەبدولڵا-زاری كرمانجی
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : Theguardian.com پێشنیاری 10-12.5% باج، بۆ ئەوەی یەکێتی ئەورووپا، تایوان، کەنەدا و ئوستڕالیاش بگرێتەوە، رێگە بە سەرۆکی ئەمریکا دەدات سنوورەکانی سەپێنراو لەلایەن دادگاوە تێپەڕێنێت.
دۆناڵد ترمپ هەرەشەی باجی نێوان 10% بۆ 12.5% لەسەر 60 وڵات لەوان بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا و ئوستڕالیا کردوە بەهۆی شکستی کارە زۆرەملێکانەوە ئەمەش لە دوایین هەوڵدا بۆ زیندووکردنەوەی سیاسەتی بازرگانی واژوکراوی خۆی.
یەکێتی ئەورووپا دەستبەجێ بەرپەرچی دایەوە وتی پێشنیاری دەکات ئەمریکا ڕێز لەو رێکەوتنە گومرگییە بگرێت کە لە مانگی تەممووزی رابردوودا ئەنجامیداوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو باجە و ڕێکەوتنە پێشێل دەکرێت .
پێشنیارکراوی باج لەسەر ئەو هاوبەشانە کە تۆمەتبارن بە رێگدان بە هاوردەکردنی ئەو کاڵایانە کە لەلایەن کرێکارانەوە بە زۆرەملێ بەرهەم دەهێنرێن، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دادگای باڵای ئەمریکا لە مانگی شوباتدا بڕیاریدا کە باجەکانی “ڕۆژی ڕزگاری” سەرۆک نایاساییە.

































































