د. ئازا کامەران:
زۆربەی یاریزانەکان لە دوای وەرزێکی پڕ لە یاری و ماندووبوونی زۆر هەندێ جار هەست بە ئازار دەکەن بە تایبەت لە جومگەکانیان، بۆیە پسپۆرێکی خۆراک، ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژانە خواردنی پێنج جۆر خۆراک یارمەتیدەرێکی سەرەکییە بۆ دوورخستنەوەی ئازاری جومگەکان بۆ وەرزشوانان و خەڵکی ئاسایی؛
خۆراکەکان بریتین لە ماسی کە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ترشی ئۆمیگا ٣ هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، لەگەڵ زەنجەفیل کە وەک دژە هەوکردنێکی سروشتی کاردەکات و ڕێڕەوەکانی ئازار دەگرێت.
هەروەها جگە لەمانەش خواردنی توو بەهۆی بوونی دژە ئۆکسێنەرەکانەوە بەرەنگاری فشاری ئۆکسجین دەبێتەوە، لە کاتێکدا زەیتی زەیتون بە چەورییە تەندروستەکانی و زەردەچەوەش بەهۆی پێکهاتەی “کورکومین” تێیدا، وەک دوو دژە هەوکردنی بەهێز ڕۆڵی بەرچاو دەبینن لە کەمکردنەوەی ئازار و پاراستنی تەندروستی جومگەکانی یاریزان و وەرزشوانان بە گشتی.

































































