ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : CNN خەڵک لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئینتەرنێتەوە بە ئۆنلاین بەدوای زانیاری تەندروستیدا دەگەڕان، ئێستاش دەیان ملیۆن کەس ڕوو لە زیرەکی دەستکرد دەکەن بۆ ئەو پرسیارانەی کە ڕۆژێک خەڵکی لە “دکتۆر گووگڵ”یان دەکرد کە گۆگڵ وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی تەندروستی بەکار دەهێنا.
بەڵام مۆدێلەکانی Ai و زۆربەی چاتبۆتە سەرەکییەکانی هاوشێوەی AI لەسەر ناوەڕۆکی جۆراوجۆر ڕاهێنراون هەروەها خەڵک بە پرسیاری تەندروستی ئاژاوە لە نێو چاتبۆتەکانی Ai و هاوشێوەکانی دروست دەکەن و بێ ئاگا لەوەی دەکرێت هەندێک جار وەرگرتنی وەڵام لە Ai مەترسیدار بێت و دروست نەبێت بە هەڵە بە خەڵکی بدەن.
لە پێناو سەلامەتی خەڵکی مایکرۆسۆفت و کلینیکی مایۆ یەکدەگرن بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە بە ڕاهێنان و دروستکردنی مۆدێلێکی AI کە تایبەت بە خەڵکی لەکاتی پرسیار کردنی بابەتی تەندروستی بەتایبەتی لەسەر زانیارییە پزیشکییەکان.

































































