زاری كرمانجی :
وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی “بلومبێرگ” لە سەنگافورە ڕایگەیاند “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئارەزوویەكی زۆری هەیە بۆ ئامادەبوون لە لوتكەی داهاتووی ناتۆ كە بڕیارە لە ڕۆژانی ٧ و ٨ـى تەمموزی ساڵی ٢٠٢٦ لە ئەنقەرەی پایتەخت بەڕێوەبچێت.”
هاكان فیدان ئاشكراشی دەكات “ترەمپ لە میانی چەند پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا، پلانەكانی خۆی بۆ ئەم سەردانە و ئامادەبوون لە كۆبوونەوەی سەركردەكانی هاوپەیمانییەكە خستووەتەڕوو.”
فیدان جەحتی لەوەشكردەوە “ئیدارەی ئەمریكا فشارێكی توندی خستووەتە سەر هاوپەیمانەكانی لە ناتۆ، بۆ ئەوەی خەرجییە بەرگری و سەربازییەكانیان زیاد بكەن و بەرپرسیارێتییەكی گەورەتر لە پاراستنی ئاسایشی ئەوروپا بگرنە ئەستۆ.”
وا بڕیارە مانگی داهاتوو، توركیا لە ئەنقەرەی پایتەخت میوانداری لوتكەی ناتۆ بكات .

































































