زاری كرمانجی-سۆران
سەلیم مستەفا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران، ڕایگەیاند: “لە ژێر دروشمی “بە کوردی نووسین، بە کوردی هەزرین”، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆران، لە یەکەم پێشانگەی کتێبی کوردی بە (٦٥) کتێب لە پێشەنگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان، ئامادەدەبێت.
دەشڵێت: “لە وێستگەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیماندا، سەردانیکاران و خوێنەرانی کتێب، دەتوانن لە نزیکەوە ئاشناببن بە بەرهەمە چاپکراوەکان و کتێبە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان، ئەم بەرهەمانە خەرمان و نووسینەکانی نووسەر و ڕووناکبیرانی ئیدارەی سۆرانن.
بەڕێوەبەرایەتیمان هەمیشە بەردەوامی دەدات لە پشتیوانیکردنی بەرهەمهێنانی فکری و ئەدەبی و هاندان بۆ گەشەپێدانی کلتووری خوێندنەوە و نووسین بە زمانی کوردی.

































































