نووسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
١٧ ساڵ ئەزموونی پراکتیکی لەبواری چارەسەری بە کەڵەشاخ
کەڵەشاخ لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە، سوننەتێکی پزیشکی و ئامرازێکی چارەسەرییە (العادات)، نەک عیبادەتێکی سەربەخۆ (التعبد) کە وەک نوێژ و ڕۆژوو بۆ خۆنزیککردنەوە لە خودا دانرابێت، حوکمەکەی ڕێک وەک خەوتن و خواردن وایە؛ کردەوەیەکی سروشتییە بۆ مانەوە و تەندروستی جەستە.
ڕوونکردنەوەی یەکەم: بەبەڵگەی فەرموودە
پەیامبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) کەڵەشاخی وەک ئامرازێکی پزیشکی بۆ شیفا ناساندووە، هاوشانی هەنگوین کە کەس بە عیبادەتیان نازانێت.
پەیامبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی :
«الشِّفَاوُ فِی پَڵاپَەٍ: شَرْبَەِ عَسَلٍ، ۆشَرْگَەِ مِحْجَمٍ، ۆكَیَّەِ نَارٍ، ۆأَنْهَی أُمَّتِی عَنِ الْكَیِّ»
شیفا و چاکبوونەوە لە سێ شتدایە، خواردنەوەی هەنگوین، بریندارکردنی کەڵەشاخ، و داغکردن بە ئاگر، بەڵام من ئوممەتەکەم قەدەغە دەکەم لە داغکردن.
سەرچاوە و ژمارەی فەرموودە : ئیمامی البخاری لە (صحیح البخاری) لە کتێبی (الگب) لە بەشی (الشفاو فی پلاپ)، فەرموودەی ژمارە (٥٦٨١) ڕیوایەتی کردووە.
ڕوونکردنەوەی دووەم: بە گوتەی شێخ سالح ئیبن عوسەیمین
شێخ محەمەد بن سالح عوسەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەسڵ لە کەڵەشاخدا پزیشکی و چارەسەرە، نەک پەرستش. ئەگەر مرۆڤ پێویستی پێی نەبێت، ناکرێت تەنها بۆ پەرستش ئەنجامی بدات.
دەقی قسەی شێخ محەمەد بن سالح عوسەیمین کەدەڵێت :
”الحجامە من باب دواو المرچ، فإژا لم یكن هناك مرچ فلیست بسنە…”
واتا : کەڵەشاخ لە بابی دەرمانی نەخۆشییە، ئەگەر نەخۆش پێویستی نەبوو، ئەوا نابێتە سوننەت (مەبەست لێی سوننەتی تەعبودییە)
بەنموونە: کەڵەشاخ وەک نوێژ و ڕۆژوو نییە کە بەبێ هۆکار بۆ ئەوەی تەنها خێرت بگاتێ بڕۆیت بیکەیت؛ بەڵکو بابەتێکی پزیشکییە، ئەگەر جەستەت پێویستی پێی بوو دەیکەیت بۆ شیفا، ئەگەر پێویستیشت پێی نەبوو، ناکرێت تەنها بە ناوی عیبادەتەوە جەستەی خۆت بریندار بکەیت
بڕوانە: کتێبی (الشرح الممتع علی زاد المستقنع) – بەرگی (٦) – لاپەڕە (٥٦)، لە کاتی باسی فیدیەی حەج و حوکمی کەڵەشاخدا. کە تێیدا ڕوونی دەکاتەوە کە الحجامە لە جۆری (الگب النبوی)ـە کە مرۆڤ بۆ چارەسەر پەنای بۆ دەبات، ڕێک وەک خواردنی حەب و دەرمانەلە کاتی نەخۆشی.
ڕوونکردنەوەی سێیەم: تێڕوانینی گشتی زانایان (ئیبن قەییم)
ئیمامی ئیبن قەییمی جەوزی لە کتێبی (الگب النبوی) ڕوونی کردووەتەوە کە فەرموودەکانی کەڵەشاخ بەستراونەتەوە بە حاڵەتی جەستە، کات، شوێن و میزاجی خوێنەوە. ئەمەش دەیسەلمێنێت کە بابەتەکە ڕێنماییەکی پزیشکییە (تەندروستی گشتی)یە، نەک تەکلیفی شەرعیی عیبادەتی.
تێبینی : کەڵەشاخ بۆ مەبەست سەرەکی ئەنجام دەدرێت :
١_ کەڵەشاخی پارێزگاری (الحجامە الوقائیە)
ئەم جۆرە بۆ کەسێک دەکرێت کە تەندروستە و هیچ نەخۆشییەکی دیاریکراوی نییە، بەڵکو تەنها بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی و پاککردنەوەی جەستەی لە ژەهرو پاشماوە کیمیاوەکان
و چالاککردنی سووڕی خوێن ئەنجامی دەدات.
کاتی ئەنجامدانی ئەم جۆرە کەڵەشاخە پێویست ناکات بەردەوام بکرێت، بەڵکو ساڵی یەک یان دوو جار لە وەرزە گونجاوەکاندا وەک (بەهار و پاییز) دەکرێت، بەڵام واباشترە سەرەتایی هەر وەرزێک واتا سێ مانگ جارێک بیکات زۆر باش و گونجاوە و تەندروستە و بەسودە.
٢_کەڵەشاخی چارەسەری (الحجامە العلاجیە)
ئەم جۆرەیان بۆ کەسێک دەکرێت کە بناغەیەک یان نەخۆشییەکی دیاریکراوی هەیە وەک (جەڵتە، شەقیقە، ئازاری پشت و جومگەکان، یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ژانەسەر و تەشەنوجات). لێرەدا کەڵەشاخەکە وەک چارەسەر و دەرمانکردن بەکاردێت، کەڵەشاخی چارەسەری، بە گوێرەی جۆری نەخۆشی و تەندروستی نەخۆش، چارەخوازەکە دەکرێت.
لەکۆتییدا دەلێم: کەڵەشاخ خۆی لە خۆیدا عیبادەت نییە، بەڵکو چارەسەرێکی پزیشکییە. حوکمەکەی وەک خەوتن و خواردن وایە؛ ئەگەر بە نیەتی پاراستنی تەندروستی و بەهێزبوونی جەستە بیکەیت، خوای گەورە پاداشتی ئەو نیەتە چاکەت دەداتەوە.
بۆیە، ئەوانەی دەڵێن ئەنجامدانی کەڵەشاخ لە ڕۆژانی (١٧، ١٩، ٢١)ی مانگی کۆچی تەنها بۆ خێر و عیبادەتە، قسەکەیان نادروستە؛ بەڵکو ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە ڕووی زانستی و پزیشکییەوە سەلمێنراوە کە ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەو سێ ڕۆژەدا، بۆ جەستەی مرۆڤ زۆر بەسوودتر، کاریگەرتەر و چاکترە.

































































