ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
نرخی نەوت لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا زیاتر لە سەدا یەک بەرزبووەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ سەریان هەڵدا و ئێران مووشەکی ئاراستەی کوەیت و بەحرەین کرد.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : Independent بڵاویان کردۆتەوە کە نرخی ئایندەی برێنت بە ڕێژەی 1.05 دۆلار بەرزبووەوە، کە دەکاتە 1.09% و هەر بەرمیلێک بە 97.05 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بە ڕێژەی 1.01 دۆلار بەرزبووەوە، کە دەکاتە 1.08% و بە 94 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە لایەنی دابینکردنەوە، بەپێی سەرچاوەکانی بازاڕ بە پشتبەستن بە داتاکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی، هەفتەی ڕابردوو بۆ حەوتەمین هەفتەی لەسەریەک کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا دابەزیوە.

































































