مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی سیناتی ئاگادار كردووەتەوە كە ئێران هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی لەبەردەستدایە و بەڵام توانای سەربازییان بە شێوەیەكی بەرچاو لاواز بووە.
ماركۆ ڕوبیۆ، ڕۆژی سێشەممە بە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی سیناتی ڕاگەیاند “تاران لە هەوڵدا بوو توانا سەربازییە ئاسایییەكانی بكاتە “قەڵغانێك”بۆ بەرگریكردن لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.”
گوتیشی “كۆماری ئیسلامی لە لێواری بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمیدا بوو و ئەگەر ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەیی ئەنجام نەدرابا، زۆر درەنگ دەبوو بۆ پێشگرتن بە ئێران.”
ڕوبیۆ جەختی لەوەش كردەوە كە هێشتا لە گفتوگۆدان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و دەشڵێت “ئەگەری ئەوە هەیە كە ئێران ڕازی بووبێت بە دانوستان لەسەر بەشێك لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی كە پێشتر ڕەتیكردووەتەوە تاوتوێی بكرێن و گفتوگۆیان لەسەر بكرێت،”
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش”یەكەمین جارە لە مێژوودا، كۆماری ئیسلامی ئێران زۆرێك لەو مەرجانەی كە ئەمەریكا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن دایناوە، قبووڵی كردووە.”































































