زاری كرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، 11 حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشك لە سنووری سۆران تۆمار كراون، سەرجەمیان چارەسەریان بۆ كراوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراون.
د.حەمیرین مینە بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، ئاشكراشی دەكات، 4 حاڵەتی پێوەدانی مار و 7 حاڵەتی پێودانی دووپشك تۆماركراون، دوای گەیاندنیان بۆ فریاكەوتنی ئاشتی لە سۆران چارەسەری پێویستیان بۆكراوە و دەرزی و دەرمانی دژە دەهریان بۆ دابین كراوە .
گووتیشی:” زۆربەی نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سۆران دەرمانی دژە ژەهری دووپشك بوونی هەیە و لە بنکە فریاكەوتنەكانیش دەرمانی پێویست بۆ پێوەدانی مار بەردەستە”.

































































