زاری كرمانجی-چۆمان
کردنەوەی ڕێڕەوێکی نوێ لەسەر ڕووی ڕۆژهەڵاتی چیای هەلگورد (٣٦٠٧ مەتر) ئەم ڕێگایە لە ژێر ناوی ” دۆستی” لە لایەن دوو شاخەوانی کورد و دوو شاخەوانی ئیرانی تۆمار کراوە.
تیمی شاخەوانی هاوبەشی کورد و ئیران سەرکەوتوو بوون لە کردنەوەی ڕێگایەکی نوێ لەسەر ڕووی ڕۆژهەڵاتی لوتکەی هەڵگورد.
كۆمیتەی تەكنیك و فێركاری فیدراسیۆنی شاخەوانیی كوردستان بڵاوی كردەوە: “کردنەوەی ئەم ڕێگایە بۆ یەکەمجار بە ئامانجی پەرەپێدانی چالاکییە تەکنیکییەکان لە شاخەکە و بەهێزکردنی هاوکاری وەرزشی و دۆستانە لە نێوان شاخەوانانی هەردوو ناوچە ئەنجامدرا.
شاخەوانانی ئێرانی ئەمیرحوسێن سەفەرزادە و میلاد ریازیات بە نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی شاخەوانی ئێران لەگەڵ دوو شاخەوانی هەرێمی کوردستانی ئیبراهیم محەمەد شەهباز و دانیال نەبی موزەفەر لەم سەرکەوتنەدا بەشداریان کرد و توانیان ئەم ڕێگایە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن.
درێژی ڕێگاکە نزیکەی ٣٥٠٠ مەتر دەبێت و نزیکەی ١١٠٠ مەتر زیادبوونی بەرزی ڕاست لەخۆدەگرێت. زۆربەی ڕێگاکە لە سروشتدا سەهۆڵین و لە ناوچە جیاوازەکاندا لێوارەکانی لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٥ پلەدا دەگۆڕێت، ئەمەش وایکردووە سەرکەوتنەکە لە ڕووی تەکنیکی و سەلامەتییەوە داوای وردبینییەکی بەرز و هەماهەنگی تیمی بکات.


































































