هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە ڕۆژی چوارشەممە (٣/ ٦/ ٢٠٢٦) پلەکانی گەرما لەتەواوی جیاوازەکانی هەرێمی بەشێوەیەکی تەدریجی ( ٢ -٣)پلەسیلیزی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆلەکاتژمێر(١٠) بۆ کاتژمێر چواری عەسر تیشکی سەروویی وەنەوشەیی لەنێوان بۆ بەرز بۆ مامناوەند دەبێت.
دەشڵێت:” باشتر وایە هاووڵاتیان لەکاتی چوونەوە دەرەوە چاوێلکەی تایبەت و کڵاوی دژە خۆر بەکاربهێنن بۆ خۆپاراستن لەزیانەکانی تیشکی سەروویی وەنەوشەیی .
ئاشكراشی دەكات، هەتا ناوەڕاستی مانگی (٦)هیچ شەپۆلێکی بەهێزی گەرما نە لەهەرێم لەلەناوچەکانی عێراق بوونی نیە هاوینی ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە هاوینی پارساڵ پێشبینی دەکرێت لەمانگی حوزەیران و تەموز و ئاب پلەکانی گەرما ئاسایی بێت ، لەهەندێ کات بەشێوەیەکی تەدریجی بەرزدەبێتەوە بەشێوەیەکی کاتی هیچ شەپۆلی گەرما بوونی نیە ئەگەر شەپۆلی گەرماش هەبێ شەپۆلی کورتخایەن دەبێت هاوشێوەی گەرمای پارنابێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی دیاریکراو بەردەوام بێت.

































































