مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای پاسداران، لە بەیاننامەیەكدا بەئامانجگرتنی بنكەیەكی ئاسمانی و كەشتییەكی ئەمەریكای لە ڕێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ڕاگەیاند .
لە بەیاننامەكەی سوپای پاسداران هاتووە “سوپای ئەمەریكا كەشتییەكی نەوت هەڵگری ئێرانی لە نزیك گەرووی هورمز بە مووشەكێكی ئاسمانی كردووەتە ئامانج و زیانی بە ژووری بزوێنەرەكە گەیاندووە.”
پاسداران جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەم هێرشە پێشێلكردنی ڕێسا و یاساكانی بەڕێوەبردنی كەشتیوانی لە گەرووەكەدا پێك دەهێنێت.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە “وەك تۆڵەسەندنەوەیەك بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە، كەشتییەكی دوژمنی ئەمریكا- زایۆنیستی بە ناوی “پەنایا” بە مووشەكی دەریایی كراوەتە ئامانج.”
دەشڵێت “ئەمریكا بەردەوام بووە لە بەئامانجگرتنی تاوەرێكی پەیوەندییەكانی سوپای پاسداران لە باشووری دوورگەی قشم. لە تۆڵەی ئەمەشدا بنكەیەكی ئاسمانی ئەمریكا و كۆپتەرەكانی كە لە وڵاتێكی ناوچەیی جێگیر بوون، لەگەڵ كەشتییەكی بوونە ئامانجی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێمە.”
سوپای پاسداران دووپاتی كردەوە كە ئێران پێشتر هۆشداری دابوو كە هەر دەستدرێژییەك بە وەڵامێكی جیاواز و توندتر بەرەوڕوو دەبێتەوە و جەختی لەوە كردەوە كە وەڵامەكانی ئەم دوایە دەركەوتەی ئەو هەڵوێستەن.































































