زاری كرمانجی – سۆران :
بەپێی زانیارییەكانی دەست زاری كرمانجی كەوتووە، وابڕیارە سبەی پێنجشەممە، لە رێوڕەسمێكدا لە ئیدارەی سۆران دەستبەكاربوون بۆ چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی بكرێت .
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” سبەی كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ، مەڕاسیمی دەستبەكاربوون بۆ دوو بەڕێوەبەری گشتی دەكرێت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوانیش هەریەكە لە بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراونی سۆرانن.
زاری كرمانجی ئەوەشی زانیوە، ئەو كاسانەی ئەو پۆستانەی پێدەدەرێت بریتین لە فەیسەڵ سادق بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزار، كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمە لە كاتێكدایە، مامۆستا ” ئاكارا ئالیشا ” كە وەك بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران دیاری كراوە، مەڕاسیمەكەی دەكەوێتە دووای پشووەكانی سەری ساڵ”.