زاری کرمانجی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی دەرکرد بۆ بە شەهید هەژمارکردنی دوو شەهیدەکەى ژینگەى پێنجوێن و بڕیارەکەش ئاراستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ جێبەجێکردن.
ساڵى رابردوو، لەکاتى کوژاندنەوەى ئاگرێک لە گوندى هەڵاڵاواى سنوورى پێنجوێن، هەردوو خۆبەخشى رێکخراوى ملەکەوە (بێستوون عەبدوڵا و ئالان یوسف)ن سووتان و دواى چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانیان بەخشى.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە بڕیاردراوە هەردوو هاوڵاتییەکە بە شەهیدی هاوڵاتی” هەژمار بکرێن.






























































