ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
وەزیری دارایی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت “مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ حکومەتی نوێی عێڕاق ڕێککەوتووە، جارێکی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبێتە کارتێکی سیاسی”
سەبارەت بە مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی هەرێم، ئاوات شێخ جەناب، لە چاوپێکەوتنێکدا گووتی، “مسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی نوێی فیدڕاڵ شتێکی زەحمەتە.”
دەشڵێت، “هەرچەندە لە سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ پێشوازی لە حکومەتە نوێیەکەی عێڕاق، سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێڕاق تاوتوێی پرسی مووچەیان کرد، هاوکات ڕێککەوتن چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک کارتێکی سیاسی دژی هاووڵاتییانی هەرێم بەکارنەهێندرێت، مانگانە هەر ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت و پرسی مووچە ئاسایی ببێتەوە”.































































