موڕشید برادۆستی – سۆران:
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی دۆلار بەشێوەیەك بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە كە هیچ كات نرخ بەم بەم جۆرە نەبووە، خاوەنی نوسینگەیەكی دراویش، زانیاری بۆ زاری كرمانجی دەخاتەڕوو.
حاجی عەبدولهادی خاوەنی نوسینگەی داهات لە نێو بازاڕی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە ئیدارەی سۆران بە 151 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدكرێت، واتە بۆ یەك دۆلار بەرامبەر بەزیاتر لە 1517 دیناری عێراقییە .
خاوەنی نوسینگەی داهات بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، گووتیشی:” ماوەی هەفتەیەكە بەشێوەیەكی بەرچاو خەڵكی دەڤەری سۆران روویان لە گۆڕینەوەی دۆلاری كردووە و پارەكانیان لە دۆلارەوە بۆ دینار دەگۆڕنەوە .
گووتیشی:” بازاڕی ئاڵوگۆری دۆلار بۆڕسەیە و رەنگە ئەو بەرز بوونەوەیە لە عێراق كاتی بێت، بەڵام دوواجار ناشزانین نرخ بەم شێوەیە جێگیر دەبێت یان دادەبەزێت.