ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی
جیهانی، ژمارەی حاڵەتەکانی ئیبۆلا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، بە توشبوون و گیانلەدەستدان گەیشتووەتە نزیکەی ١١٣٠ حاڵەت
ڕێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ٩٠٦ حاڵەت لە خانەی گوماندا تۆمار کراون و لەنێویاندا ٢٢٣ کەس مردوون.
هەروەها ١٢٥ حاڵەت بە تاقیکردنەوەی تەندروستی دڵنیا کراونەتەوە کە بە ڤایرۆسی ئیبۆلا تووش بوون.
ئەم حاڵەتانەش بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٧ کەس.
لە هەمان کاتدا، ١٦ کەس لە کارمەندانی دامەزراوە تەندروستییەکانیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

































































