موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان دەست بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران كراوە، سەرۆکی شارەوانی سیدەکانیش دەڵێت:” چاوەڕوانی لیژنەیەکین بۆ دروستکردنی نەخشەی کەرتی و دابەشکردنی زەوی.
عەبدولقادر حاجی ئەکڕەم سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” سەرجەم ڕێکارەکانی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە قەزای سیدەکان تەواوکراون، بۆ قۆناغی یەکەم زەوی ئامادەکراوە و لەگەڵ خاوەن موڵکەکانیش گەیشتووینە ڕێککەوتن .
سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، ئاشکراشی کرد:” لە قۆناغی یەکەم 250 فەرمانبەر زەوی پێدەدرێت، واتە هەر فەرمانبەرێک 40 خاڵی هەبێ لەو قۆناغەدا سودمەند دەبێ لەوەرگرتنی زەوی.
گووتیشی:” ئەو شوێنەی دیاری کراوە، دەکەوێتە سەر دووسایدی سیدەکان، شەقامەکانیشیان 10 مەتری و 12 مەتری دەبن، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی وەک قوتابخانە، بنکەی تەندروستی، باخچەی ساوایان و سەوزایی لەخۆ دەگرێت .
































































