زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند “دوو بەندكراوی دیكەی سیاسیی كورد، لە دەستبەسەركراوانی خۆپیشاندانەكانی مانگی بەفرانبار لە سێدارەدران.”
بە گوێڕەی راپۆرتی هەنگاو “بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 1ـی 1ـی 2026، سزای سێدارەی ئەشكان مالیكی و مێهرداد محەممەدی، لە دەستبەسەركراوانی ناڕەزایەتییەكانی مانگی 12ـی 2025، بە شێوەیەكی نهێنی و بەبێ هەبوونی مافی دوایین چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكانیان لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج جێبەجێ كرا.”
ئاژانسی هەواڵی “میزان”، ئۆرگانی فەرمیی دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێكی فەرمی، جێبەجێكردنی سزای سێدارەی ئەم دوو هاووڵاتییە كوردەی بە تۆمەتی “مۆحارەبە” (دژایەتی خودا) پشتڕاست كردەوە .

































































