شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: لەچەند ڕۆژی داهاتوەوە یەكەم شەپۆلی نیمچە گەرمای بەهێز دەستپێدەكات. لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە،
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەورو ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و خێرای با لەسەرخۆو ئاڕاستەی با لەگۆڕاندا دەبێت، پلەکانی گەرما 1-3، پلە بەرز دەبێتەوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بەپلەکانی ئەمڕۆ”.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزایی كەشوهەوا، بەشارپرێسی ڕاگەیاند، مەودای 8/6/2026 بۆ 14/6/2026یەکەم شەپۆلی نیمچە گەرمای بەهێز ڕودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی زۆر بەرزدەبنەوە.

































































