زاری کرمانجی
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2026، لە بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی هەولێر، پرۆسەی دابەشکردنی چەک بەسەر جووتیارەکان دەستپێبکات .
سایلۆی هەولێر، داوا لەو جووتیاران دەکات لە کات و رێکەوتی دیاریکراودا سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان، کە دواتر لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI)ـەوە خەرج دەکرێت.
سایلۆی هەولێر چەند مەرج و رێنماییەکی پێویستی بۆ وەرگرتنی چەکەکان دیاریکردووە رایگەیاندووە، “پێویستە ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوەوەیە خۆی بەشێوەی مەیدانی ئامادەبێت، هەروەها ئەگەر خاوەن چەک خۆی ئامادە نەبوو، دەبێت بریکارەکەی بریکارنامەیەکی پەسەندکراوی فەرمی (وەکالەت)ی ئەمساڵی (2026) پێبێت.































































