موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی
دوای بەرزبوونەوەی نرخی غازی بازرگانی لە ئیدارەی سۆران، لە ئەمڕۆوە نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە .
خدر جەلال خاوەن یەكێك لە كارگەكانی غازی بازرگانی لە سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ماوەی چەند ڕۆژێك بوو نرخی غازی بازرگانی گەیشتە سەرووی 25 هەزار دینار، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی دابەزیوە .
زیاتر گووتی:” ئەمڕۆ نرخی غازی بازرگانی لە سۆران بووەتە 20 هەزار دینار و نرخەكەی بەردەوامیشە لە دابەزین، لە سۆران غازی حكوومی زۆر بووە و خواست لەسەر غازی بازرگانی كەمبۆتەوە .

































































