زاری كرمانجی- سۆران:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/12/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌ویه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێی فیدراڵی، كێشه و ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانی نێوانیان، دوا سه‌ردانی سه‌رۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له به‌غدا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی باشتر به هاووڵاتیانی عێراق و دابینكرنی ده‌رفه‌تی كار و جێبه‌جێكردنی كارنامه و ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكوومه‌ت كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیان خسته به‌ر باس و یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هه‌رێمی كوردستانیان به گرنگ و پێویست زانی به‌تایبه‌تیش یه‌كده‌نگیی تیمی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا.
سه‌رۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی پشتیوانی له حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز ئه‌لسوودانی ده‌كات و ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات به پشتگیریی لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی، هه‌روه‌ها هاریكاری و كاری هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، دوایین پێشهاته‌كان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.