زاری كرمانجی
لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، دەستکرا بە خاوێنکردنەوە و لادانی پاشماوەکانی بارانبارین لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سرێشمە-خەلیفان.
ڕگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سرێشمە بڵاوی كردەوە: “پاككردنەوەی ڕێگاكە لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، لەژێر چاودێریی (کریم حسێن کەریم) بەڕێوەبەری ناحیەمان، بە یاوەریی سەرۆکایەتی شارەوانی سرێشمە و بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای خەلیفان ئەنجامدرا.
ئەم كارە بە مەبەستی پاککردنەوەی ئەو پاشماوانەی بەهۆی بارانبارینەوە لەسەر شۆستە و ڕێگەی سەرەکی کۆببوونەوە و ببوونە هۆی دروستکردنی مەترسی بۆ سەر هاتووچۆی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی مەترسی ڕووداوی نەخوازراو وە فراوانکردنی لێواری شەقامی (نوێ و کۆن)ی گشتیی نێوان سرێشمە-خەلیفان.

































































