جەلال سەعید
ــ کاتێک لە ساڵی 2014 گوتوومە میسی دیاری خوایە، بێ هۆکارو بێ بنەماو لەخۆمەوە نەمگوتووە.
ــ ئەوەی میسی لە مۆندیاڵی قەتەر ئەنجامی دەدات، سەڵمێنەری هەموو ئەو گوزارشت و پێناسانەیە
ــ ناکرێت مرۆڤ لە ئاست راستییەكان بێ دەنگ و بێ وێژدان بێت، خۆی بەلالی نیشان بدات.
ــ خوای گەورە کاتێک مرۆڤێک بەدیاری بە بوارێک دەبەخشی،
خەسلەت و بەهرەی جیاوازو سەر سورهێنەریشی پێ دەبەخشیت.
ــ دڵنیابن هەموو ئەو جوانیەو گەورەیەی پێی دەدات، لەهەمان بواردا بەمرۆڤێکی دیکەی نادات.
ــ بۆیە دەلێم: مرۆڤێک دیاری خوا بێت، هیچ ووشەو رستەکان ناتوانن گوزارشتی بکەن، ناتوانن پێناسەی بۆ بکەن
ــ میسی لە سەرووی پێناسەو گوزارشتکردن و پێهەڵگوتنە.
ــ میسی لە سەرووی مێژووی تۆپی پێیە.
ــ میسی مێژوو بۆ هەمووانی نووسییەوەو دەنووسێتەوە.
ــ میسی مێژووی رابردوو و ئێستاو داهاتووی تاپۆ کردوە.
یاریزانان بەتۆماركردنی گۆڵ و یاریكردنی جوان و بەچێژ خۆیان دەناسینن و دەبنە مانشێتی رۆژنامەو میدیاكانی جیهان.
ــ ئەوەی لە ئێستاو رابردوو لە یاریزانی هەڵبژاردەیی ئەرژەنتینی لیۆنێل میسی دەبینین. پێچەوانەی هەموو یاریزانەكانی مێژووی تۆپی پێی جیهانە.
ــ میسی كاتێك یاری جوان پێشكەش دەكات و تۆڕەكانی گۆڵ دەهەژێنی، شرۆڤەکارو شیکەرەوە و رۆژنامەو میدیاكان بەجۆرەها نوسین و هەواڵ و مانشێتی جۆراو جۆر بۆ بینەر و خوێنەران دەی رازێنەوە.
ــ ئەوەی سەیرە بەتۆمارنەكردنی گۆڵیش زیاتر پێی سەرقاڵ دەبن،
دەکەونە بەر گەڕان بە دوای دەیان پرسیار بۆ گەیشتن بەتەنها بۆ وەلامێكی ئاسایی.
ــ میسی هەموو ژمارەو ریكۆردەكانی مێژووی تۆپی پێی شكاندو خستیە ژێر ناوی خۆی.
ــ ئەوەی مرۆڤ بەخەیالی نەدەهات میسی ئەنجامیدا.
ــ ئەگەر میسی ئەفسانەو ئیمبڕاتۆرو باشترین و لێهاتووترین مێژووی تۆپی پێ نەبێ، دەبێ چی بێت؟
ــ هەموو ئەوانەی سەیری یارییەكانی تۆپی پێ دەکەن دەزانن میسی لە سەرووی، سەرووی هەموو گوزارشت و پێ هەڵگۆتنە.
ــ میسی هیچی نەهێشتۆتەوە بۆ یاریزانانی رابردوو ئێستاو داهاتوو تاکو ئەنجامی بدەن و شانازی پێوە بکەن…