زاری كرمانجی-سۆران
پارێزەر محەمەد حسین قەرەداغی، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسنووك زانیاری لەبارەی چۆنیەتی خانەنیشن بوونی پارێزەران و بڕی ئەو مووچەیەی وەری دەگرن و ساڵانی خزمەت و چەند زانیارییەكی دیكەی پەیوەستی خستووەتەڕوو، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- ئەو پارێزەرانەی کە ئەندامن لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەسەر سندوقی خانەنشینی پارێزەران خانەنشین دەکرێن.
داهاتی سندوقەکە کۆدەکرێتەوە لە:
(ئابوونەی بەشداربوونی پارێزەران، پوولی پارێزەران، دەستگیرۆیی و یارمەتی حکومەتی هەرێم و چەند داهاتێکی دیکە).
بەشی سەرەکی داهاتەکەش لە ئابوونەی ساڵانەی پارێزەران کۆدەکرێتەوە، بەجۆرێک هەر پارێزەرێک پێویستە ساڵانە لەنێوان (١٠٠-٤٥٠) هەزار ئابوونە بدات بەپێی ماوەی ئەندامێتیەکەی.
- پارێزەر لە یەکێک لەم حاڵەتانە دەتوانێت داوای خانەنشین بوون بکات:
١- ٢٥ ساڵ خزمەتی تێپەڕاندبێت.
٢- ١٥ ساڵ خزمەتی تێپەڕاندبێت و توانای کاری پارێزەرایەتی نەمابێت پاڵپشت بە ڕاپۆرتی پزیشکی.
٣- ٦٣ ساڵی تەمەنی تێپەڕاندبێت و خزمەتی لە ١٥ ساڵ کەمتر نەبێت. - ئەو پارێزەرەی ئەو مەرجانەی سەرەوەی تێدا نیە و گیان لەدەست دەدات یان تووشی پەککەوتەیی دەبێت، مووچەی خانەنشینی بۆ خۆی یان خانەوادەکەی دەستەبەر دەکرێت بەشێوەی جیاواز.
- بڕی مووچەی خانەنشینی:
بۆ هەر مانگێکی خزمەت، پارێزەر شایستە دەبێت بە (٦٠٠٠) دینار.
*واتە پارێزەرێک کە ٢٥ ساڵ خزمەتی هەیە مووچەی خانەنشینیەکەی بەمجۆرە دەبێت:
٢٥ × ١٢ = 300 مانگ خزمەت
٣٠٠ ×٦٠٠٠= ١،٨٠٠،٠٠٠
واتە ١،٨٠٠،٠٠٠ مووچە خانەنشینیەکەی دەبێت.

































































