زاری كرمانجی-چۆمان:
لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 3 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری قەزای چۆمان تهرخان كراوه.
لەمبارەوە سوارا ئەكڕەم، قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” كاروانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنوورەكەمان بەردەوامیان هەیە، تەنها ئەمساڵ گوژمەی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەكان لە سنووری قەزاكەمان گەیشتۆتە سەرووی سێ ملیار دینار، زۆربەی هەرە زۆری پڕۆژەكانیشمان لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد : ” جگەلە پڕۆژە بەردەوامەكانی كۆنكرێت كردن و قیڕتاو كردن و چاككردنی شەقام و كۆڵانە ناو خۆییەكانی شارو شارۆچەكانمان، لە ئێستادا پڕۆژەی فراوان كردنی ڕێگای هامڵتۆن بەردەوامی هەیە لەگەڵ پڕۆژەی فراوان كردنی تۆڕی ئاوی ئاشی بڕەگویزەو چەند پڕۆژەیەكی دیكە لە سنوورەكەمان”.