محەممەد مەحموود – سۆران :
دوای کۆبونەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران لەگەڵ گشت بەڕێوەبەر و بەشەکانی پۆلیس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پلانی جەژنیان ڕاگەیاند بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان و شوێنەگەشتیارییەکان، پۆلیسی سۆران سەرکەوتنی پلانی جەژنی راگەیاند.
شەماڵ دێواری، لە راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوای کۆبونەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران لەگەڵ گشت بەڕێوەبەرایەتیی و بەشەکانی پۆلیس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، ئەوە بوو پلانێکی چوار ڕۆژە داندرا لەسەر بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پۆلیس لەگشت شوێنە گەشتیاریەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناو شار دەرەوەی شار و شوێنەگەشتیاریەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ گشت لانە پەیوەندی دارەکانی تر پلانەکە بەسەر کەووتووی کۆتایی هات بەبێ ئەوەی هیج کێشەیەک ڕووبدات”.
شەماڵ دێواری، گوتیشی ” بەناوی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران ( عمیدی مافپەروەر / سەران لەتیف ) سوپاس و دەست خۆشی لە هاووڵاتییان دەکەین کە هەموو کات هاوکار و هەماهەنگن لەگەڵمان و دەست خۆشی لە گشت ئەفسەر و کارمەندان دەکەین لەبەرامبەر دڵسۆزی و ماندووبوونیان کە خۆنهویستانه و بهوپهڕی ئهمهكهوه لهسهرجهم بۆنهكاندا لهئهركی بهردهوامدان بۆ پارێزگاری كردن لهسهروماڵی هاوڵاتیان و دانیشتوانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشدا ” داوا لەهاووڵاتییان دەکەین لەكاتی بەدیكردنی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بەهێلە گەرمەكانی ژووری کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن.
١٠٤ و ١٢٤ و ١٣٤
١٤٤ – بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران .
ئەو چوار ژمارەیە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد.
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ : کۆڕەک ، ڤایبەر ، واتساب .






























































