زاری كرمانجی-سۆران
كاتژمێر 6و30 خولەكی ئەمڕۆ 31-5-2026، درۆنێك لە گوندی باپشتیان كەوتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.
یەكێك لە شاهید حاڵەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند” بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەنێكی بەهێز بە خەبەر هاتین، كە چووینە دەرەوە بینیمان درۆنێك لە ناو كۆڵانەكەمان كەتۆتە خوارەوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە، بۆیە راستەوخۆ هێزە ئەمنییەكانمان ئاگادار كردەوە و هاتن پاشماوەكانی درۆنەكەیان كۆ كردەوە و بەشێكیشی زیاتر لە یەكمەتر چووبووە نێو زەوی ئەویشیان دەرهێنا”.
ئەم شاهید حاڵە زیاتر گووتی ” كاتی كەوتنە خوارەوەی ئەم درۆنە بەرەبەیانی زوو بووە و كۆڵان چۆڵ بووە، بۆیە زیانی نەگەیاندووە، ئەگەر تاخیرتر كەوتبا بێ گومان زیانی دەبوو”.

































































