زاری كرمانجی :
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند “ڕێبەری كۆچكردوو فێری كردین كە لە بەردەم هەڕەشە و هەوڵەكانی سەپاندنی دەسەڵاتدا سەر دانەنوێنین.”
قالیباف زیاتر گووتی “دوژمن هەوڵدەدات لە ڕێگەی فشاری ئابووری و شەڕی ڕاگەیاندنەوە ناكۆكی دروست بكات و یەكڕیزیی نیشتمانی تێكبدات”.
سەرۆكی پارلەمانی ئێران لە بارەی دانوستانەكانەوە دەشڵێت “دانوستانكارانی ئێران متمانەیان بە قسە و بەڵێنەكانی دوژمن نییە و پێوەری ئێمە لەم پرۆسەیەدا تەنها ئەنجامە هەستپێكراوەكانە. بە هیچ ڕێككەوتنێك ڕازی نابین ئەگەر مافەكانی هاووڵاتیانمان مسۆگەر نەكات.


































































