ئادار عەبدوڵڵا – زاری کرمانجی
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : healthline.com خواردنی ئەڤۆگادۆ سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیێنێت بەتایبەت لە بەیانیاندا بە دابینکردنی شێی قووڵ و بەرزکردنەوەی پتەویی پێست
ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست، دژە ئۆکسێنەر، و ڤیتامینەکانی E و C، یارمەتی هێورکردنەوەی هەوکردن دەدەن، پارێزگاری لە ڕادیکاڵە ئازادەکان دەکەن، هەروەها پاڵپشتی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی سروشتی دەکەن.
🥑 سودەکانی ئەڤۆگادۆ بریتیین لە ؛
شێدارکەرەوەی پێست: چەوری تاک و تەندروست دابین دەکات پڕەە بایۆتین کە شێداری دەخەنە ناو بەربەستی پێستەوە، ڕێگری لە وشکبوونەوەی پێست دەکات.
دژە پیربوون: دژە ئۆکسێنەرە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و C ڕادیکاڵە ئازادەکان بێلایەن دەکەن، دەبێتە هۆی نەرمکردنی پێست دەرنەکەوتنی هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچی.
بەرزکردنەوەی توندی پێست: خواردنی ڕۆژانە یان بەکارهێنانی زەیتی ئەڤۆگادۆ بو دەموچاو مەساج کردن بۆ پێست سوودێکی بەرچاو دابین دەکات و دەبێتە هۆی ڕەونەقی و گەشانەوەی پێست .
ترشە چەوریەکانی ئەم میوەیە پێستی ماندوو ئارام دەکاتەوە ئەمەش وا دەکات یارمەتیدەر بێت بۆ پێستی هەستیار یان شوێنی وشک. هۆکارێکە بۆ دووبارە دروستبوونەوەی خانە مردووەکان ڤیتامینەکانی وەک A و C یارمەتیدەرن لە چاککردنەوەی خانەکان و یارمەتی یەکسانکردنی ڕەنگی پێست دەدەن.

































































