زاری كرمانجی
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات پایزی ئەمساڵ وەرزی باران زووتر لە وادەی خۆی دەستپێدەکات وە مانگەکانی پایز بارانبارینەکان بەرێژەیەکی بەرچاو لەسەروو ئاستی ئاساییەوە ئەبن.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند “لەگەڵ ئەوەی زستان و بەهاری ٢٠٢٥ دوو وەرزی پر بەفر بارانبوو لەناوچەکانمان سوپاس بۆ خودا بووە هۆی بوژانەوەی سەرجەم سەرچاوە ئاویەکان و پربوونەوەی بەنداوەکان و نەمانی گرفت و مەترسیەکانی وشکە ساڵی کە لە ئێستاشدا دیاردەی ئێڵ نینۆ لەناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەراستی زەریای هێمن پەرەدەسەنێتەوە و بۆ هاوین و پایزی ٢٠٢٦ دیاردەکە بەهێزتر ئەبێت”.
پێشبینیش دەکات “کە ئەمەش کۆمەڵێک لێکەوتە و گۆرانکاری گەورە لەکەش و هەوای وڵاتانی جیهاندا دروستدەکات یەکێک لەو گۆڕانکاریانەش کە بەشێوەیەکی گشتی هەیەتی بەسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەوە زۆربوونی بارانبارینەکانە هاوکات زوو دەستپێکردنی وەرزی باران لە پایزدا کە بەگوێرەی پێشبینیە سەرەتاییەکان ان شاو الله پایزی ئەمساڵ وەرزی باران زووتر لە وادەی خۆی دەستپێدەکات وە مانگەکانی پایز بارانبارینەکان بەرێژەیەکی بەرچاو لەسەروو ئاستی ئاساییەوە ئەبن وە فێنکتر لە ئاسایی ئەبێت”.

































































