زاری كرمانجی-وەرتێ
ڕۆژی 30ی ئایاری 2026 بە ئەمادەبووتی 16 ئەسپ سوار چوارەمین فیستڤاڵی ئەسپ سواری و كولتووری لە بەری مەیدان لە بناری چیای كارۆخ لە سنووری ناحیەی وەەتێ سازكرا.
جگەلە پێشبڕكێ و نمایشی ئەسپ سواری، چەندین ڕەشماڵ و كەل و پەلی فۆلكلۆری ئامادە كرابوون و ژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیان بەشدار بوون”.
بەری مەیدان دەكەوێتە بناری چیایی كارۆخ ناوچەیەكی كوێستان و سەرەنج ڕاكێشەو چەند ساڵێكە لەلایەن هاووڵاتیانی سنوورەكە فێستیڤاڵی كەلەپووری و ئەسپ سواری لێ ئەنجام دەدرێت، وەك نەریتێكی كولتووری و وەرزشێكی ئەسپ سواری.

































































