مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی”فرانس پرێس” لە زاری وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بڵاوی كردەوە لە چەند شارێكی فەرەنسا زیاتر لە 400 كەس دەستگیركراوە.
لۆران نونیز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند “پۆلیس بە هۆی ئەو ئاڵۆزییانەی لە چەند شارێكی فەرەنسا دوای بردنەوەی پاریس سانجێرمان لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕوویاندا، 416 كەسی دەستگیر كردووە،”
نونیز ئاماژەی بەوەش كردووە كە 283 كەس لە ناوچەی پاریسی گەورە دەستبەسەر كراون و هەروەها 7 ئەندامی پۆلیسیش لە كاتی پشێوییەكاندا بریندار بوونە .
یانە فەرەنسییەكە لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگدا كە لە بوداپێست بەڕێوەچوو، لە كاتی ئاسایی و زیادكراودا بە یەكسانبوون بە ئەنجامی 1-1 كۆتایی هات و دواتر بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان (پێنالتی) بە ئەنجامی 4-3 یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتاییپێهێنا و سەركەوت بەسەر یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزیدا .

































































