ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
لە ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کران بە تۆمەتی ناردنی زانیاری و وێنە بۆ سەربازانی ئیسڕائیل
میدیای فەرمیی ئێران (سێدا و سیما) ڕایگەیاند، لە شاری ورمێ دوو کەسییان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە گروپەکانی زایۆنیزمن.
لە بڵاوکراوەکەدا وا هاتووە، “ئەم دوو کەسە خیانەتکارە لە ڕێگەی تێلێگرامەوە ناو و ناوونیشانی شوێنە جۆراوجۆرەکانی وەک قوتابخانە، مزگەوت و بنکەکانی بەرهەڵستکاری بەسیجیان گواستەوە. هاوکات، دوای بۆردومانەکان وێنەی شوێنە وێران و زیانلێکەوتووەکانیان گرتووە و بۆ دوژمنی زایۆنیان ناردووە”.

































































