ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەرپرسی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند، “لە هەر ٥ ڕۆژی پشووی ڕۆژانی جەژنی قوڕبان، ٤٥ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوونی سۆران لەدایکبوون”
زێبار خالید، بەرپرسی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، لە لێدوانێکی تایبەت، بە زاری کرمانجی گووت، “٢٣ منداڵ لە ڕەگەزی نێر، هاوکات ٢٢ منداڵیش لە ڕەگەزی مێ، واتە کۆی گشتی ٤٥ منداڵ لە ڕۆژانی جەژن لەدایکبوون لە نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوونی سۆرانی فێرکاری”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، “لەو ٤٥ حاڵەتە، ٤٠ حاڵەتی منداڵبوونی سروشتی بووە و ٥ حاڵەتیش لە هۆڵی نەشتەرگەری ئەنجام دراون”.
گووتیشی، لە ڕۆژانی پشووی جەژنیش، کارمەند و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوونی سۆران، بۆ پێشوازی لە هاووڵاتییان و چارەخوازان، بەشێوەی ئێشکگر لە نەخۆشخانە ئاماددەییان هەبوو”

































































