مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ئەمریكا هۆكاری بە بەئامانجنەگرتنی سوپای ئێران ئاشكرا دەكات و دەڵێ “جەنگەكانی ڕابردوو دەریان خستووە هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە و هێزە سەربازییەكانی وڵاتێك بە تەواوی باش نییە.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە چاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیووزی ئەمەریكیی ڕایگەیاند “لە كاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانمان بۆسەر ئێران، بە مەبەست خۆمان لە بەئامانجگرتنی سوپای ئەو وڵاتە بە دوور گرت،”
دەشڵێت “پێشتر لە جەنگەكاندا هەڵە كراوە و هەموو كەسێك لەنێوبراوە و دواتر وڵاتێك دروست دەبێت كە بۆ ماوەی 40 ساڵ ناتوانێت خۆی بنیات بنێتەوە.”
ترەمپ، عێراقی بە نموونە هێنایەوە و گووتی “سەیر بكەن لە عێراق چی ڕوویدا، ئێمە زۆر بە خراپی كارمان كرد و هەموو شتێكمان لەناوبرد، ئەوە كارێكی زۆر گێلانە بوو.”

































































