محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
پزیشكێك: سوودەكانی ئاشكرا دەكات
كولەكەی زەرد یاخود كودی زەرد، یەكێكە لەو سەوزانەی كە زیاتر هاووڵاتییان لە وەرزی سەرما بەكاری دێنن بۆ خواردن، بەپێی قسەی پزیشكێكی گیادەرمان كودی زەرد چەندین سودی پزیشكی گەورەی هەیە، كاسبكارێكیش لە پێچەكانی سپیلك كە كاری فرۆشتنی كودی زەردە، باس لەوە دەكات: سەرمای زستان وایكردووە كە رۆژانە هەزار كیلۆ لە كولەكەی زەرد بفرۆشم كە نرخەكەی لە نێوان پێنج سەد بۆ حەوت سەد و پەنجا دیناری عێراقییە”.
عومەر ئەحمەد، هاووڵاتییەكە تەمەنی 55 ساڵە دەڵێت” كودی زەرد دەیان سوودی هەیە، بەڵام لێرە وەك پێویست گرنگی پێ نەدراوە یاخود هاووڵاتی هۆشیارییەكی وای نیە كە بزانێت ئەم سەوزەیە چ سوودێكی گەورەی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ بۆ ئەوەی بیكاتە ژەمی رۆژانەی، هەفتەی یەكجار كولەكە دەخۆم دوای ئەوەی زانیم سوودی
د. بەدر قادر سورچی، پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی گیادەرمان بە زاری كرمانجی راگەیاند” كولەكەی زەرد پڕیەتی لە بێتاكاڕۆتین ڤیتامین C A B6 فۆلك ئەسید و مەنگەنیز و فسفۆر و پۆتاسیۆم كالسیۆم ئاسن سوودەكانی: بۆ گەدە بە سوودە و دەبێتە هۆی ئاسان هەرەسكردن بەتایبەت خواردنە قورسەكان.
: چالاكی جگەر زیاد دەكات.
: كولەكەی زەرد هێمن كەروەیە و دڵ و دەرونی مرۆڤ هێمن دەكاتەوە.
: میزكردن زیاد دەكات و هاوكاری تواندنەوەی بەردی گورچیلەیە و چالاكی پاڵاوتن لە گورچیلەی مرۆڤدا زیاد دەكات.
: بە سوودە بۆ كۆكە و هەكردنی بۆڕیەكانی هەوا.
: هەشتەم تۆوەكەی بۆ لەناوبردنی كری شریتی زۆر بەسوودە.
: ئەگەری تووشبوون بە پڕۆستات كەم دەكاتەوە.
: بۆ بەرانگاربوونەی خۆراكی ژەهروای كاریگەرە.
: بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی سنگ بەسوودە.
: بۆ چارەسەركردنی قەبزی زۆر بەسوودە.
ئەم پزیشكە هۆشداریش دەدات لەوەی كە نابێت مرۆڤ زێدەڕۆی لە زۆر خواردنی بكات، وەك خۆی گووتی” لەبەر ئەوەی هەموو خواردنێك كە زۆرت خوارد دەبێتە هۆی تێكچوونی تەندروستی مرۆڤ بۆیە ئامۆژگارییان دەكەم هەموو خواردنێك كەم بخۆن بۆ ئەوەی سوودی هەبێت.