زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “ئەگەرچی هەفتەی ڕابردوو نرخی مریشكی زیندوو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.
عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایار 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بە 3 هەزار و 150 دینارە، لە كاتێكدا بەر لە ڕۆژانی جەژن نرخەكەی بۆ سەرووی 3 هەزار و 300 دینار بەرزببووەوە”.
ئەو مریشك فرۆشە ئاشكراشی كرد : “هۆكاری بەرزبووەنەوەی مریشكی زیندوو بۆ گرانی گۆشتی سوور لە بازاڕ و نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان بوو، كە خواستی كڕینی زۆری لەسەر بوو، لە ئێستاشدا پێشبینی دابەزینی دەكەین.

































































