ئێران وەڵامی دەستپێشخەریەکەی ترەمپ، بۆ لابردنی گەمارۆی دەریای لەسەر ئێران و پابەند كردنی ئێران بە لابردنی گەمارۆی سەر گەرووی هورمز.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند” چۆنییەتی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لە داهاتوودا پەیوەستە بە وڵاتە کەناراوییەکانی سەر گەرووەکە کە بریتین لە عومان و ئێران”.
چەند كاتژمێریك دوای ئەم پەیامەی تەرەمپ وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند ” دەبێت ڕاستگۆیی لە لادانی گەمارۆ دەریاییەکەدا ببینین؛ ئایا ڕاستەقینەیە یان تەنها لێدوانی میدیاییە، ئەگەر ئەمریکا گەمارۆ دەریاییەکە لابدات، بە واتای وەستاندنی کارێکی نایاسایی دێت کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەستی پێکردووە”.
لە درێژەی راگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتووە “ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە و یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە هێشتا نەبووەتە کۆتایی”.
هەروەها دەشڵێن ” لەم قۆناغەدا سەرنجمان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕە و ئێستا تاوتوێی وردەکارییەکانی دۆسییەی ئەتۆمی ناکەین.”
“وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەمریكا گووتی ” ئێمە بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆمان دەجوڵێینەوە، نەک بەپێی ئەوەی ئەمریکییەکان دەیڵێن”.
لە بارەی هاتووچۆوە لە گەرووی هورمز، ئێران لە رێگەی راگەیاندنەكەوە دووپاتی كردەوە ” هاتووچۆی کەشتییە دوژمنکارەکان قەدەغەن لە تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز، کەشتییە بازرگانییەکانیش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانیان لە گەرووەکە تێپەڕیون، هیچ لایەنێکی ڕۆژئاوایی مافی ئەوەی نییە بە زمانی فەرمان و سەپاندن قسەمان لەگەڵ بکات.”

































































