زاری کرمانجی – سۆران :
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند خاڵێک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە گەڵ بەڵێندەران کۆبووەوە تێیدا جەحت لەوەکراوەتەوە چاوپۆشی نەکردن لە هەر بەڵێندەرێک کەوا کەمتەرخەم بێت لەکارەکانی.
هەژار حەکیم، لە راگەیاندن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند”ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٣-١٢-٢٠٢٢ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ بەڵێندەرانی سنووری ئیدارەی سۆران كۆبووەوە، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە پەیوەست بوو بەم چەند خاڵێک لەوانە : چاوپۆشی نەكردن لە هیچ بەڵێندەرێك لە ئەگەری كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان.
دوای هەڵسەنگاندنی میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژە لە رووی جۆر و كوالێتییەوە، ئەوا بەڵێندەر بەرپرسیاریەتی باش و خراپی كواڵتی لە ئەستۆ دەگرێت.
بەهۆی پابەندنەبوون و جێبەجێنەكردنی مەرجە تەكنیكی و یاساییەكانی وەرگرتنی تەندەر لە لایەن بەڵێندەرانەوە، دوای وەرگرتنی رێكاری یاسایی كۆمپانیای جێبەجێكار دەخرێتە لیستی ڕەشەوە.
هەژار حەکیم ، گووتیشی ” باس لەوەشکرا كاتێك بەڵێندەر پرژۆژەیەك وەردەگرێت، لە هەموو بابەتەكانی لێی بەرپرسیارە و پێویستە بە ئەمانەتەوە مامەڵەی لەگەڵ بكات، پێویستە بەڵێندەر وەكو ئیدارەی سۆران هەست بە بەرپرسیارییەتی بكات لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان، نەك تەنها چاوی لە قازانجی كۆمپانیاكەی بێت.
هەر لە كۆبوونەوەكە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بڕیاریدا كە پێویستە لە لایەن تیمی ئەندازەوە كەشفی مەیدانی بۆ پڕۆژەكان بكرێت بەر لە ئەنجامدانیان