ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو سەدان خانەنشینی پێشمەرگە مووچەکانیان خەرج دەکرێت و بەشێکیان دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە ڕایگەیاند؛” 104 مامەڵەی دیکە ماون کە لە ئەنجومەنی وەزیرانن؛ ئەفسەرن و پێویستیان بە فەرمانی هەرێمی هەیە بۆ خانەنشین بوون، جگە لەوەی زیاتر لە 300 دۆسیەی دیکە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە و لە مانگەکانی داهاتوو مووچەیان بۆ دەبەسترێت.”
دەشڵێ:” ئەو خانەنشینانە جیاوازی مووچەی ئەو مانگانەیان لەلایەن بەغداوە بۆ خەرج ناکرێت، تەنیا مووچەی ئەو مانگەیان بۆ خەرج دەکرێت کە ناویان لە سیستەمی پەیڕۆل تۆمارکراوە.
گوتیشی؛” ئەو خانەنشینانە مانگانە مووچەیەکی دیکەیان لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ دابین دەکرێت تاوەکو پەسەند کردنی بودجەی 2026 و ناردنی جیاوازی مووچەی ئەو مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق.

































































