زاری كرمانجی- چۆمان:
قائیمقامیەتی قەزای چۆمان بڵاوی كردووەتەوە: ” دەستكراوە بە تێكەڵەڕێژ كردنی كۆڵانەكانی گوندی ئازادی لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران سەربە قەزای چۆمان و لابردنی ئاستنگەكانی بەردەم هاتووچۆی هاووڵاتییان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” كاركردن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری لە گوندەكان، لە پلانی ساڵی داهاتوو بۆ سەرجەم گوندەكان پێشینەی زیاتری پێدەدرێ، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەك هەمیشە پاڵپشتی قائیمقامیەتمان بەردەوامن لە دابین كردنی گوژمەی پرۆژە جۆراو جۆرەكان.