ئەژین غەفار-زاری كرمانجی
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان, چەند ڕێنماییەك بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بڵاودەكاتەوە:
1- سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار بەهەر شێویەک بێت قەدەغەیە و سەربرین پێویستە لەناو ئەو سەربڕنخانانەدا بێت کە مۆڵەتیان هەیە و ڕێگەپێدراون و پزیشکی ڤێترنەری سەرپەرشتی دەکات.
2- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیان، جلوبەرگی خۆپارێزی وەک: دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکار بهێنرێت.
3- نابێت خێزان یان خەڵک لە چواردەوری قەساب کۆببنەوە و دەستکاری بکەن.
4- بەبێ دەستکێش دەست لە کەلاش مەدەن و دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکەن و پاشان دەست بەباشی بشوورێت.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەر دەبڕدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆرین پاک بکرێنەوە.
8 – پێویستە هاوڵاتیان گۆشت لەشوێنی ڕێپێدراو بکڕن و دەسەتکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، و پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوی گەرم و سابوون و کوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە ٣٠ خولەك کەمترنەبێت. باشترە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەڵ بۆ ماوەی ۲٤ كاتژمێر لە پلەی (4 -8) پلەی سەدی هەڵبگیرێت، پاشان بەكار بهێنرێت.
9- پێویسته ئاژهڵ چارهسهر كرابێت به ڕشاندن بهماددەکانی قڕكهر ماوهی دوو ههفته پێش سهر بڕینی، ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێرووی تری هەبوو یان گومانی نەخۆشی هەبوو باشتر وایە سەر نەبڕدرێت.
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەمووان
































































