زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، ناوەندی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بازارێکی تایبەت بە ئافرەتانی دەستڕەنگین، لەژێر چاودێری بڵند ئیسماعیل ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی، بە ئامانجی پشتیوانی و گرینگیدانی ئابووری سەربەخۆ و بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆى کردووە.
كوردستان یاسین، ئەندامی ناوەندی ئافرەتانی سۆران و ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری بازاڕەكە، لە ڕێگەی زاری كرمانجی هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە: “ئەگەرچی دوێنێ یەكشەممە لە تەنیشت سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران بازاڕەكە كرابووەوە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە دەگوازرێتەوە، بۆ پاڕکی بولبوول لە قەزای ناوەندی سۆران و تا ڕۆژی جەژنی قوربان بەردەوامی دەبێت.


































































