زاری كرمانجی-سۆران
وەك بەشێك لە هاووڵاتیانی شاری سۆران بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن، هەندێ لە تابلۆی كۆڵان و شەقام و گەڕەكانی شاری سۆران، بەهۆی كۆن بوونیان ڕەنگیان گۆڕاوەو هێمایەكی ناشارستانی دەبەخشن.
لە ڕێگەی دەزگای زاری كرمانجی داواكارن، لە سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران و لایەنە پەیوەندیدارەكان، گرینگی بەو بابەتە بدەن و هەوڵبدرێت، ئەو تابلۆیانەی زانیارییان لەسەر نووسراوەو لە شەقام كۆڵان و گەڕەكەكان دانراون هەوڵی نوێكردنەوەیان بدرێت.

































































