زاری کرمانجی-سۆران
ئەمشەو ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران بڵاوی كردەوە:” لە لایەن مەفرەزەکانی هاوبەشمان لە بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دیانا، هاووڵاتیەك دەستگیر كرا، کە هەڵسابوو بە بڕینی داری تەڕ کە زیاتر لە یەک پیکابی داری تەڕی بڕی بوو”٠
ئەوەش خراوەتەڕوو:” دەستبەجێ مەفرەزەکانمان گەیشتن بۆ شوینی مەبەست و دواتر تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوە دەستگیر کرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب داگیرا و پەراوی لێکۆلینەوە بۆ ساز کرا و لێکۆلینەوە بەردەوامە.

































































