ئادار عەبدوڵە _ زاری کرمانجی
نەخواردنی شەکر بۆ یەک مانگ چی بەسەر جەستەماند دێنێت ؟ سوودی هەیە بۆدڵ و هەوکردن کەمدەکاتەوە و یارمەتی دەره بۆ دابەزاندنی کێش شەکری زیادکراو وزە بۆ کالۆری دابین دەکات و بەهای خۆراکی کەم پێشکەش دەکات لە خۆراکی هاوسەنگدا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی eatingwell.com دەتوانی ئەو خۆراکانەی کە شەکری زیاد کراوی تێدایە بگۆڕی بۆ ئەو خۆراکانەی کە شەکری سرووشتیان تێدایە وەک سەوزە و میوە و بەرهەمە شیرەمەنیەکان کە زۆرترین ڕێژەی شەکری سرووشتیان تێدایە واز هێنان لە شەکر بۆ ماوەی مانگێک جگە لەوەی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش گرینگر دەبێتە هۆی روون بوونی پێست و دەموچاو گەشاوتر دەردەکەون و رەونەقی زیاتر بە فەیس دەبەخشێت هەروەها یارمەتی دەردەبێت بۆ خەو کاتەکانی خەو رێکدەخات خەو ئاسای دەبێتەوە.
کەمکردنەوەی شەکر بە شێوەیەکی بەرچاو هەنگاوێکی زیرەکانەیە بۆ هەموو کەسێک، بەبی گۆیدانە تەمەن و باری تەندروستی، بەڵام ئەمە بە مانای واز هێنانی هەموو جۆرەکانی شەکر نییە. شەکری سرووشتی کە لە میوە و بەرهەمی شیرەمەنی و هەندێک سەوزەدا هەیە لەگەڵ ماددە خۆراکیەکانی دیکەی وەک ریشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان لە راسیتدا بە پێکهاتەی گرنگی خۆراکی تەندروست دادەنرێت کاتێک بە رێژەیەکی گونجاو دەخورێن.
٣ رێگا بۆ جێژ وەرگرتن لە شیرینی سرووشتی
پێویستت بە شەکری زیادکراو نییە بۆ ئەوەی جێژ لە کەمێک شیرینی وەربگریت لە خۆراکەکەتدا. لێرەدا چەند رێگایەک دەخەینەڕو بۆ جێژوەرگرتن لە شەکری سرووشتی.
میوەی تەواو دەتوانیت سەرچاوەیەکی تەرکردنی شیرینی بێت، لەگەڵ ڤیتامین و کانزاو دژە ئۆکسێنەر و ریشاڵ.
جێژ لە میوەی وشکراوە وەربگرە، وەکو کشمش و مێوژ یان خورما
جێژ لە مۆزی پێگەیشتو و هێلکەی کوڵاو، سۆسی سێو و گێزەر دۆشاوە سروشتیەکان وەربگرە .

































































